جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان، ئەمڕۆ شەممە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی بە بەشداری ٢٤ وەزیر راگەیاند.
سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان، ئەمڕۆ ٨ی شوباتی ٢٠٢٥ لە بەیاننامەیەکدا بڵایکردەوە" جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان فەرمانێکی قبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان و فەرمانێکی ڕاسپێردراوی نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ واژووکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، عەون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراودا بڕیارێکی واژووکردووە کە حکومەتێکی ٢٤ وەزیری پێکبهێنێت.
نەواف سەلام زیاتر لە سێ هەفتە پێش ئێستا ئەرکی پێکهێنانی حکومەتێکی پێ سپێردرا کە تێیدا پۆستە باڵاکان بە زۆری بەسەر مەزهەبەکانی لوبناندا دابەشدەکرێن لە ژێر سیستمی دابەشکردنی دەسەڵاتدا.
ڕۆژی ٩ی مانگی ڕابردووش پەرلەمانی لوبنان جۆزێف عەونی وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد.