حەماس ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی لەگەڵ ئیسرائیل راگرت

وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس رایگەیاند، بە هۆی پێشێلکارییەکانی ئیسراائیل رادەستکردنی ئەو زیندانییە ئیسرائیلیانەی بڕیار بوو شەممەی داهاتوو ئازاد بکرێن دواخرا.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس  ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوبات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا سەرکردایەتی حەماس، چاودێری پێشێلکارییەکانی دوژمن و پابەندنەبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەیان کردووە، لەوانە دواخستنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری کەرتی غەززە، بە ئامانجکردنیان بە بۆردومان و تەقەکردن لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، هەروەها نەهێنانی ئەو کەرەستە فریا گوزارییانەی رێککەوتنیان لەسەر کرابوو".

 
هاوکات وتیشی: بۆیە رادەستکردنی زیندانیانی ئیسرائیلی کە بڕیار بوو رۆژی شەممەی داهاتوو ئازاد بکرێن، تا ئەوکاتەی داگیر کار پابەند دەبێت بە ئاگر بەستەو قەرەبوو کردنەوەی کارەکانی هەفتەی داهاتوو دوادەخرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جێبەجێ کردنی قۆناغی دوەمی ئاگربەست چەند مەرجێکی نوێی داناوە لەوانەش چوونە دەرەوەی سەرکردەکانی حەماس بۆ دەرەوەی غەزە و لەچەکداماڵینی حەماس ئەوەش دانوستانەکانی ئاگربەستی پەکخستوە.




PM:08:07:10/02/2025