وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگەیاند: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا گه‌ره‌نتی بكرێت، ئاماده‌ین بۆ دانوستان لەسەر ئاگربەست.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه ١٠ی شوبات سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له وتارێكدا به بۆنه‌ی "ڕۆژی دیپلۆماسی" ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه مۆسكۆ ئاماده‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌و مه‌رجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی ڕووسیا ده‌سته‌به‌ر بكرێت نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی دیكه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت له میانی ڕێككه‌وتنی سیسته‌مێكی ئه‌منی گشتگیر بێت و هیچ لایه‌نێك زیانی پێ نه‌گات.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا نا‌ئومێد نه‌بووه و سووره له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی فراوانبوونی ناتۆ له ڕۆژهه‌ڵات.
لاڤرۆڤ وتیشی" هه‌ر كات ڕیشه‌كانی كێشه‌كان چاره كران، ڕێگه له به‌رده‌م چاره‌كردن و ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه".
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگەیاند، لەگەل پوتین بە تەلەفۆنی قسەی کردووە و بە زوویی دەست بە دانوستان دەکەن بۆ ڕاگرتنی جەنگ.