ترەمپ: ئەگەر بارمتەكان ئازاد نەكرێن ئاگربەست هەڵدەوەشێتەوە

سەرۆكی ئەمریكاهەڕەشەی توند لە حەماس دەكات ئەگەر هەمو بارمتەكان ئازاد نەكات، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەى ئاگربەست بۆ ئیسرائیل دەكات.


دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەرگای دۆزەخ لە بزوتنەوەی حەماس دەکرێتەوە، ئەگەر تاڕۆژی شەممەی داهاتو هەمو بارمتە ئیسرائیلیەكان ئازاد نەكات، وتیشی"گەڕانەوەی هەمو بارمتەكانیان دەوێت".

سەرۆكی ئەمریكاپێشنیاری كرد ئیسرائیل ئاگربەستی غەززە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر بزوتنەوەی حەماس هەمو بارمتەكان ئازاد نەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتودا، ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەدەكات لەبارەی ئەو مۆڵەتە كۆتاییە.

ترەمپ وتیشی" ئەو كارە بەجێدەهێڵێت بۆ ئیسرائیل بۆئەوەی بڕیار بدات چی ڕودەدات لەبارەی ئاگربەست، جەختی كردەوە لەپێویستی ئەوەی حەماس هەمو بارمتەكان بەیەكەوە ئازاد بكات نەوەك بەچەندگروپێک".

ئەو هەڕەشەیەیسەرۆكی ئەمریكا لەدوای هەڕەشەكەی بزوتنەوەی حەماس هات بۆ دواخستنی ئازادكردنی کاروانى شەشەمی بارمتەكان، ئەگەر ئیسرائیل پابەندی ئاگربەست نەبێت.




PM:01:49:11/02/2025