دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری راگواستنی هاوڵاتیانی غەززە رایگەیاند، پێم وایە لە ئوردن و میسر شوێنێک هەر دەبێت کە فەڵەستینییەکان بتوانن تێیدا بژین.
دۆناڵد ترەمپ لە میانەی دیداری لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە واشنتن ڕایگەیاند: فەڵەستینییەکان لە شوێنێکی تر جگە لە غەززە بە سەلامەتی دەژین و دەزانم کە توانای گەیشتنمان بە چارەسەر هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێم وایە لە ئوردن و میسر شوێنێک هەر دەبێت کە فەڵەستینییەکان بتوانن تێیدا بژین و من بە ڕێژەی ٩٩% باوەڕم وایە لەگەڵ میسریشدا دەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، ئێمە نامانەوێت غەززە بکڕین، تەنیا کۆنترۆڵی دەکەین و زۆر بە باشی بەڕێوەی دەبەین، هەروەها گەشەپێدانی غەززە کە لە ماوەیەکی داهاتوو ڕوودەدات، هەلی کارێکی زۆر بۆ ناوچەکە دەهێنێت.