رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل توێژینەوە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە" ئیسرائیل بەنیازە لاوازیی ئێران بقۆزێتەوە و ئەمساڵ هێرشی بەرفراوان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەنجام بدات".
رۆژنامەکە دەڵێت" ئیسرائیل پێی وایە ترەمپ لەو پرۆسە سەربازییە زیاتر پشتیوانییان لێدەکات بەراورد بە بایدن."
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە ئیسرائیل ئیدارەی ترەمپ بە باشتر دەزانێت بۆ پشتیوانیکردنی بەتایبەت لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە کە پێویستی بە هاوکاریی ئەمەریکا دەبێت.
بەپێی هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگریی، لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئیسرائیل ترسی خۆی لە بەدەستهێنانی ئێران لە چەکی ئەتۆمیی دەربڕیوە و ئەمەش هانی دەدات لە ئیدارەی نوێی وڵاتەکەدا پیشتیوانی هەر هێرشێکی بکات.