حافز ئەسەد جارێکی دیکە دەردەکەوێتەوە و نهێنییەکان ئاشکرادەکات

حافز ئەسەد کوڕی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و دەڵێت" بەڵێن بێت ئەڵقەیەکی پۆدکاست بڵاوبکەمەوە بۆ گێڕانەوەی ڕاستی و نهێنییەکان". 

حافز به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕایگەیاندووە" هەموو ڕووداوێک چیرۆکی خۆی هەیە، هەر قۆناغێکیش نهێنی خۆی هەیە، ئامانج لێی وروژاندنی مشتومڕ نییە، بەڵکو گێڕانەوەی چیرۆکەکە وەک خۆی، دوور لە گرژی و تۆمەت، ئەوەی لە سێبەردا بوو، کاتی ئەوە هاتووە وەک خۆی بیگێڕینەوە".

دەشڵێت" بەمزووانە، لە هەمان سەرچاوەوە تەواوی چیرۆکەکە دەبیستن، زنجیرەیەکی پۆدکاست هەموو وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات". 

حافز ئەسەد وتیشی" کات هەموو وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات، بەمنزیکانە، ڤیدیۆی ڕوونکردنەوەی هەموو ئەو ڕووداوانە بڵاودەکەمەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان".

هەروەها نووسیویەتی" ڕەنگە هەندێک پێیانوابێ کە نەبوونی دەربازبوونە، بەڵام لە سەردەمی ئاژاوەگێڕیدا پێویستییەک بوو، هەندێک لە غیابیدا هاوار دەکەن، بەڵام حەقیقەت پێویستی بە ژاوەژاو نییە بۆ ئەوەی ئێمە لێرەین و کات هەموو شتێک ئاشکرا دەکات". 

حافز ئەسەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی" نیشتمان لە دڵدایە، خۆشەویستی بۆی ناگۆڕێت، هەندێکجار، بارودۆخەکان ڕێگایەک دەسەپێنن کە لەبەرچاو نەگیراون و هەڵە لە هەموو سەردەمێکدا بووە، بەڵام ڕاستییەکان لە هەموو چیرۆکێک گەورەتر دەمێننەوە". 



AM:12:02:17/02/2025