نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا لە رۆژهەڵاتی ئاسیا گۆڕانکاری بەسەردا هات و کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە،١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٨٨ سەنتە و هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٧٠ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە ئەگەری هەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە، بۆئەوەی کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنن.
کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا و گەڕانەوەی نەوتی رووسیا گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.