دانوستانەکانی ڕوسیا و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا لە سعودیە دەستی پێکرد

بەرپرسانی ئەمریکا و ڕوسیا بۆ دانوستانەکانی ئاشتی ئۆکرانیا گەیشتنە پایتەختی سعودیە و گفتگۆکانیان دەستپێکرد،سەرۆکی ئۆکرانیاش ڕایگەیاند، دان بە هیچ ڕێکەوتنێک نانێت ئەگەر تێیدا بەشدار نەبن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، شاندەکانی ئەمریکا و روسیا گەیشتنە پایتەختی سعودیە و دەستیان بە دانوستانەکان کردوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، شاندی ئەمریکی کە لە مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە، مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی و ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ پێکدێن، شاندی روسیا پێکهاتوە لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری ڤلادیمێر پوتین بۆ کاروباری دەرەوە

ئەوەش لەکاتێکدایە وڵاتانی ئەورووپی و ئۆکرانیا نیگەرانی خۆیان بۆ ئەو گفتگۆیانە دەربریەوە و سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لەو دانوستانانە بەشداری ناکەن و ڕێککەوتنەکانیشی بەفەرمی ناناسن.




PM:02:25:18/02/2025