دەزگای دادی ئیران دەستگیرکردنی دو هاوڵاتی بەریتانی بە تۆمەتی سیخوری ڕاگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەشلیت"ئەو هاوڵاتیانە گەشتیاری ئاسایی بون".
ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئیران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی ڕایگەیاند"هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مانگی ڕابردو دو هاوڵاتی بەریتانیان بە تۆمەتی سیخوری دەستگیرکردوە".
جەهانگیر رونیشی کردەوە"ئەو هاوڵاتیانە لە ژێر ناوی گەشتیار سەردانی ئێرانیان کردوە، بەڵام دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی زانیاری کردوە و هەوڵیان داوە ئەو زانیاریانە بگەیەنە ئاژانسە هەواڵگرییەکانی دەرەوەی ئێران".
لەبەرانبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا وێڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتی سیخوری کە خراوەتە پاڵ ئەو گەشتیارانە رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە کە ژن و مێردێک بون بە ئامانجی گەشتکردن سەردانی ئێرانیان کردوە و دواتر لە پارێزگای کرمان دەستبەسەرکراون و پێویستە بەزوترین کات ئازاد بکرێن.