سێنتکۆم: دەست بەسەر کاروانێکی چەک و تەقەمەنیدا گیرا کە لە ئێرانەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن نێردراوە

سێنتکۆم ئاشکرای دەکات، دەستیان بەسەر کاروانێکی چەک و تەقەمەنیدا گیراوە کە لە ئێرانەوە بۆ حوسیەکانی یەمەن نێردراوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، ڕەتی دەکاتەوە چەکیان بۆ حوسییەکان ناردبێت.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەنراویکدا بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوپای نیشتمانی یەمەن دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کەرەستەی پەیوەندیکردندا گرتوە کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ حوسیەکانی یەمەن نێردراوە.

سێنتکۆم راشیگەیاندوە، ئەو کاروانە چەکە کە پێکهاتوە لە ٥٠ کۆنتێنەر کە پارچەی موشەکی کروز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی، ڕاداری دەریایی و سیستەمی پێشکەوتوی پەیوەندی تێدابوە، لە دەریای سور لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی سوپای نیشتمانی یەمەن دەستی بەسەردا گیراوە.

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و وڵاتەکەی چەکی بۆ حوسیەکان نەناردوە .



PM:10:58:18/02/2025