لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا تەقینەوەیەکی گەورە لە کێڤ ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا هێرشی پچڕپچڕیان لە ئۆکرانیا ئەنجامدا و تەقینەوەیەکی گەورە لە کێڤی پایتەخت بیسترا.

سکای نیوزی عەرەبی، بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ بڵاویکردەوە" دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە کێڤ بیستراوە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا". 

تا ئێستا نازانرێت ئەم تەقینەوەیە بەهۆی لێدانی پشتڕاستکراوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بووە، یان لەسەر ئامرازەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەیان بووە.

هەر ئەمڕۆ هێنادی تروخانۆڤ سەرۆکی شارەوانی ڕووسیا، ڕایگەیاند" هێزەکانی ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر شارەکە و کارەبا و ئاو و گەرمکەرەوەیان بۆ زۆربەی دانیشتووانەکەی بڕیوە". 

تروخانۆڤ لە پەیامەکەیدا باسی هیچ زیانێکی مرۆی نەکردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، شارەزایان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن.



AM:08:08:19/02/2025