وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" هەڵمەتێکیان بۆ سەر سنووری لوبنان و سوریا دەستپێکردووە".
ئەڤچای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی شەممە هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی هێرشیکردە سەر ڕێگاکانی گواستنەوە لەسەر سنووری نێوان سوریا و لوبنان کە لە ڕێگەیەوە حزبوڵای لوبنان هەوڵی گواستنەوەی کەرەستەی شەڕ دەدات بۆ لوبنان".
ئەدرەعی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەوڵانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای لێکتێگەیشتنەکانی نێوان تەلئەبیب و بەیروت دادەنرێت.
وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە" بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل و ڕێگری لە هەر هەوڵێکی حزبوڵا بۆ پێگەی خۆی دەکات".