ناتانیاهۆ: دەبێت حەماس مەراسیمەکانی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان رابگرێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئازادکردنی حەوتەمین گروپی دیلەکانی فەیڵستینی ڕاگرت دەڵێت"هۆکارەکەی ئەو ڕێوڕەسمانەیە کە بزوتنەوەی حەماس لەکاتی ئازادکردنی بارمتەکاندا ئەنجامی دەدات".

دوای ڕادەستکردنەوەی شەش بارمتە لەلایەن حەماسەوە، ئیسرائیل بڕیار بوو ٦٠٢ دیل ئازاد بکات، بەڵام  بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بڕیاریدا، بە دواخستنی ئازادکردنی حەوتەمین گروپی دیلە فەڵەستینییەکان.

مەرجی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئازادکردنی ئەو ٦٠٢ دیلە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە، دڵنیایی دانە لە ڕێکنەخستنی ئەو ڕێوڕەسمانەی بزوتنەوەی حەمماس لە کاتی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان ڕێکی دەخات، وەک سوکایەتی بە بارمتەکان و ئیسرائیل پێناسەی دەکات. 

لای خۆشییەوە عەبدولـلەتیف قانوع، سەرکردەی بزوتنەوەی حەمماس بڕیارەکەی ئیسرائیلی بە پێشلکاریی ئاگربەست ناوبرد، داوای لە وڵاتانی نێوەندگیر کرد ڕۆڵیان هەبێت لە ڕاگرتنی ئیسرائیل.

لە رۆژی ١٩ی مانگی یەکەوە کە دەست بە جیبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستکراوە، حەماس بە حەوت گروپ ٣٠ بارمتە و چوار ڕوفاتی ڕادەستی ئیسرائیل کردوەتەوە لە بەرامبەردا ئیسرائیل هەزار و ١٧٩ فەڵەستینیی ئازادکردوە. 



PM:03:28:23/02/2025