ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت

لە بەیانی ئەمرۆوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەستی پێکردوە، زیاتر لە ٥٩  ملیۆن کەس لە  ١٦ ویلایەتی وڵاتەکەوە مافی دەنگدانیان هەیە. 

هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فیدراڵی ئەلمانیا ٤١  پارتی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی  ٧٣٦ کورسی پەرلەمان رکابەری دەکەن.

پرسی کۆچبەران و قەیرانی ئابوری دو بابەتی سەرەکی هەڵبژاردنەکانە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسیەکان لە بانگەشەی هەلبژاردندا حکومەتی ئێستای ئەلمانیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی نەیتوانیوە لە ئاستی پێویست ئەو دو پرسە چارەسەر بکات.

هەڵبژاردنەکە لە ١٦ ویلایەتی جیاوازی وڵاتەکە بەریوەدەچێت و تیایدا ٥٩ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، پرۆسەکەس لە کاتژمێر هەشتی بەیانی دەستپێکردوە،  لە کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دیت. 

بە گوێرەی ڕاپرسیەکان هاوپەیمانی پارێزگاران بە بەدەستهێنانی٣٢ ٪ دەنگەکان زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت و حیزبی راسترەوەی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا و حیزبی سوسیال دیموکرات کە ئێستا لە دەسەڵاتدایە دەبنە دوەم و سێیەم براوەی هەڵبژاردنەکان.




PM:03:46:23/02/2025