پرسی کۆچبەران بابەتی سەرەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیایە

لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیادا یەکێک لەو پرسانەی زۆرترین گفتوگۆی دروست کردوە، پرسی کۆچبەرییە، حیزبە راستڕەو و پارێزگارەکانیش زۆرترین ترسیان لە لای کۆچبەرانی وڵاتەکە دروست کردوە. 

بە گوێرەی راپرسییەکان پرسی کۆچبەران یەکیک لە گرنگترین بابەتەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیایە لە نێو پارت لیستە بەشداربوەکانی پارتە ڕاستڕەو کۆنەپارێزەکانیش زۆرترین قسەیان هەیە لە دژی کۆچبەران. 

هەرجەندە پێسبینی دەکرێت، لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا پارتی پارێزگاران و پارتی راسترەوی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا زیاتر لە ٥٠٪ کورسیەکان بەدەست دەهێنن کە روانینی دژە کۆچبەریان هەیە. 

ئەو دو گروپە لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بانگەشەی ئەوەیان کردوە، لە ئەگەری دەسەڵاتگرتنی ئەو پارتانە سنورەکانی ئەلمانیا توندتر بکرێتەوە و چیدیکە ئەلمانیا باوشی بۆ کۆچبەران کراوە نەبێت.

لەبەرامبەردا حیزبە چەپ و سۆشیالیستەکان ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بە ڕەگەز نا ئەڵمانیان کاندید کردوە لە بەرامبەر کۆچبەراندا نەرمترن. بەڵام بە گوێرەی ڕاپرسییەکانی پێش هەڵبژاردن چانسیکی زۆریان نییە بۆ ئەوەی ببنە زۆرینەی پەرلەمانی داهاتوی ئەڵمانیا...

لە ئەڵمانیا لە کۆی ٥٩ ملیۆن دەنگدەر حەوت ملیۆن کۆچبەر مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن کاریگەری لەسەر پێگە و کاریگەری حیزبە سیاسیەکانی وڵاتەکە دروست بکەن.



PM:05:15:23/02/2025