هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆتایی هات و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تائێستا هاوپەیمانێتی کریستیان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی ههڵبژاردنی پهرلهمانی ئهڵمانیا، هاوپەیمانێتی یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی کۆمەڵایەتی کریستیانەکان ٢٩٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هەروەها پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا ١٩.٥%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و پارتی سۆسیال دیموکرات ١٦%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
پێشتر پێشبینیکرابوو کە پارتەکەی شۆڵز نزیکەی لەسەدا ١٦.٥ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمەش خراپترین ئەنجامە کە تا ئێستا پارتی سۆسیال لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دوای جەنگدا تۆماری کردبێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٩.
بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٥٩ ملیۆن کەس لە ١٦ ویلایەتی وڵاتەکەوە مافی دەنگدانیان هەبوو، هەروەها ٤١ پارتی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی ٧٣٦ کورسی پەرلەمان رکابەری دەکەن.