سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت"هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆكرانیایه"، ده‌شڵێت"پشتگیریی له وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی ئۆكرانیادا ده‌كات".
ئەمرۆ دووشه‌ممه، ٢٤ی شوبات، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند" پشتگیریی له وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكی له كانزا به‌نرخه‌كانی خاكی "ئۆكرانیای داگیركراو" ده‌كات".
سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بووه‌ته كه‌سایه‌تی ژه‌هراوی له ئۆكرانیادا.
ڤلادیمێر پوتین باسی له‌وه‌ش كرد" دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بارودۆخی سیاسیی ئۆكرانیا باشتر بكات و زه‌مینه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه بڕه‌خسێنێت".
سه‌رۆكی ڕووسیا وتشی"هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕووسیادا نین، به‌ڵكوو له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆكرانیادان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ده‌كات".
هاوكات وتی" به هه‌ڵه‌ی نازانێت ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپاییه‌كان به‌شداریی له دانوستانه‌كانی ئاشتیی له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیادا بكه‌ن".
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرای کرد، لە چەند هەفتەی داهاتوو، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی دێت، سەرۆکی فەرەنساش داوای گرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی ئۆکرانیای لە ترەمپ کرد.