سەرۆکی کاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت" سووریا دووبەرەکی قبووڵ ناکات و یەکگرتووە". دەشڵێت" قۆرخکاری چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت".
ئهحمهد شهرع سهرۆكی کاتی سوریا، ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" سوریا لە ژێر دەسەڵاتی بەعس و بنەماڵەی ئەسەددا بەرگەی ئازار و مەینەتییە ئابووری و سیاسییەکانی گرت".
وتیشی" شۆڕش سوریای لە ونبوون ڕزگارکرد، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبێتەوە".
ئەحمەد شەرع لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئێمە باش نین لەسەر وێرانەکان، بەڵام ئێمە نەتەوەی کردارین، پێویستە هەموو لایەک کۆک بن و ڕاوێژ بکەن سەبارەت بە داهاتووی سوریا و میللەت".
هەروەها سەرۆکی کاتی سوریا هێمای بۆ ئەوە کرد کە" سوریا دوای ئەو وێرانکارییەی کە تووشی بووە، بە قۆناغێکی بنیاتنانەوەی دەوڵەتدا تێدەپەڕێت، ناتوانرێت یەکڕیزی وڵات دابەشبکرێت".
شەرع جەختی لەوە کردەوە کە" قۆرخکاری دەوڵەت لەسەر چەک شتێکی گرانبەها نییە، بەڵکو ئەرکە".
جەختیشی لەسەر پێویستی نەکردنی بارگرانی زیاتر لە سوریا لە توانای خۆیدا کردەوە، و ئاشتی مەدەنی بە بەرپرسیارێتییەک دەزانێت کە دەکەوێتە سەر شانی هەموو ڕۆڵەکانی میللەت.
ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتداران لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کاریان کردووە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بە سوریا.