سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند" لەگەڵ ئەمریکا دەیانەوێت بگەن بە ئاشتی بەڵام سەرۆکی ئۆکرانیا ڕێگری
دەکات"، دەشڵێت:" سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ڕوسیادا
دەکات".
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە میانی چاوپێکەوتنێكدا
ڕایگەیاند" دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمهریكا دهیهوێت بارودۆخی سیاسیی ئۆكرانیا
باشتر بكات" دەشڵێت:" لەگەڵ ئەمریکا دەیانەوێت بگەنە ئاشتی".
ئاماژەی بەوەشکردوە"سەرۆکی ئۆکرانیا ڕێگری
دەکات لە هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاشتی، ئێستاش ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، بوەتە کەسایەتییەکی
ژەهراوی بۆ هێزەکان و کۆمەڵگەی ئەو وڵاتە".
ئەوەشی خستوەتەڕو"دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی
ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ڕوسیادا دەکات، بەڵام هەڵوێستەکانی هێندەی لە بەرژەوەندی ئۆکرانیادایە
هێندە لە بەرژوەندی ڕوسیادا نییە".
ڕونیشیکردەوە"بە هەڵەی نازانن ئەگەر ئەوروپا
بەشداری بکات لە دانوستانەکانی ئاشتی"، وتیشی" لە ئۆکرانیاش پێویستە كهسانێك
كه بههرهمهندن له متمانهی گهل بێنه سهر دهسهڵات".