وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای گۆڕینی سوریا دەکات بۆ فیدڕاڵیەت

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای گۆڕینی سوریا دەکات بۆ فیدڕاڵیەت ودەڵێت" ڕەنگە ئەم مۆدێلە گونجاوترین ڕێگە بێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی بەردەوامی سوریا، کە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی وڵات و نەهامەتی ملیۆنان هاوڵاتی".

گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، له میانەی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپادا که له برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەئامادەبوونی کایا کاڵاس نوێنه ڕی باڵای یەێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوه و سیاسه تی ئاسایش و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یه کێتی ئەورووپا به ڕێوەچوو ، داوای گۆڕینی سوریا بۆ "دەوڵەتێکی فیدراڵی" کرد کە ناوچە سەربەخۆ جیاوازەکانیشی تێدابێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەروەها راشیگەیاند" سار جەختی لەوە کردەوە کە سوریایەکی سەقامگیر، بە بۆچوونی ئەو، تەنیا دەتوانێت دەوڵەتێکی فیدراڵی بێت، لەگەڵ ناوچە سەربەخۆکان کە ڕێز لە فرەچەشنی کولتووری و ئایینی وڵاتەکە بگرن. ڕەنگدانەوەی شێوازی ژیانی جیاوازی ناوچەکانی سوریان".
ئاشکراشیکرد کە ڕەنگە ئەم مۆدێلە گونجاوترین ڕێگە بێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی بەردەوامی سوریا، کە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی وڵات و نەهامەتی ملیۆنان هاوڵاتی".




PM:09:18:25/02/2025