ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشق بۆردومان دەکات

درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر پێگە سەربازییەكانی رژێمی پێشووی سووریا لە باشووری دیمەشق.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا بڵاویکردەوە" درەنگانی شەوی ڕابردوو دەنگی تەقینەوە بیستراوە و فڕۆکەکان بە بەرزییەکی نزم لە ئاسمانی دیمەشقدا دەسوڕانەوە". 

هاوکات میدیا عیبریەکان بڵاویانکردەوە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆ سەر چەند شوێنێکی باشووری دیمەشق ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکان یان وردەکاری زیاتر لەسەر ئامانجەکانی هێرشەکە ئاشکرا بکات.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی سوریا هیچ لێدوانێکی فەرمییان سەبارەت بە تەقینەوەکان و ئەگەری زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.



AM:09:43:26/02/2025