لە کۆشکی سپی لەبەردەم میدیاکاندا ترەمپ هێرشدەکاتە سەر زیلنسکی


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردە سەر میوانەکەی زێلێنسکی و، لێدوانەکانی "بەبێ ڕێزی" وەسفکرد و هۆشداریشیدا لەوەی کە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ڕەتبکاتەوە، ئەم مشتومڕە بۆ میدیاکان و رای گشتی جیهان شۆک بوو، هاوکات پەیوەندی نێوان ئەمەریکاو ئۆکرانیا بەتەواوی تێکچوو.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، بژاردەیەکی خستەبەردەم زێلێنسکی، لە نێوان واژۆکردنی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کانزاکان، یان کشانەوەی واشنتۆن لە پشتیوانییەکانی کیێڤ.

دوای ئەو کۆبوونەوەیە گرژییە، ترەمپ ڕایگەیاند" زێلێنسکی دەتوانێت دووبارە بگەڕێتەوە کۆشکی سپی کاتێک ئامادەیە بۆ ئاشتی".

ترەمپ قسەی بۆ زێلێنسکی کرد و وتی" بێ رێزییە بۆ زێلێنسکی بێتە کۆشکی سپی و لەبەردەم میدیای ئەمریکیدا مشتومڕ بکات".
- پێویستە سوپاسگوزار بیت.
- پابەندم بە ناتۆ، بەڵام دەبێت ڕۆڵێکی گەورەتر بگێڕێت
- من لایەنگریم بەرامبەر پوتین نییە، بەڵکو لایەنگریم بەرامبەر ئەمریکا و ئەوەی بۆ جیهان باشە.
- تۆ لە دۆخێکی باشدا نیت، قومار دەکەیت لەسەر دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەم.
- دەبێت بگەیتە ڕێککەوتن لەگەڵ پۆتین، یان ئێمە دەکشێینەوە.
- وڵاتەکەت تووشی کێشە بووە و شەڕەکە نابەیتەوە.
- ئەوەی ئێوە دەیکەن بێڕێزی بە ئەمریکا نیشان دەدەن.
- سەربازەکانتان کەم دەبنەوە و پێمان دەڵێن: ئێوە ئاگربەستتان ناوێت.
- ئێمە کار لەسەر چارەسەری کێشەکە دەکەین و ئێوەش لە دۆخێکدا نین کە مەرجەکانتان بەسەرماندا بسەپێنن.
- بەبێ پشتگیری ئێمە، ئێوە هیچ کارتێکتان نییە یاری بکەن.
- دەبێت سوپاسگوزار بیت و دەبێت ڕازی بیت بە ئاگربەست.
- من نامەوێت ئیمتیازێک بدەم، ئاشتیم دەوێت.
لای خۆیەوە زێلێنسکی وەڵامی دایەوە و وتی؛
- دەبێت گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دابین بکرێت و بەتەنها ناتوانرێت باس لە ئاگربەست بکرێت.
- هیوادارم گرێبەستی کانزاکان هەنگاوێک بێت بەرەو دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا.
- ئێمە حساب بۆ هەڵوێستی بەهێزی ترەمپ دەکەین بۆ وەستاندنی پوتین.
- پوتین بکوژ و تیرۆریستە و گرنگە وڵاتەکەمان ڕزگار بکەین و دیموکراسی بپارێزین و سازش لەسەر خاکەکەمان ناکەین.

لە دوای ئەم مشتومڕە زیلنسکی کۆشکی سپی جێهێشت و ترامپیش وتی: زیلنسکی ئاشتی ناوێت. 




PM:11:15:28/02/2025