ئیسرائیل گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە ڕاگرت

ئیسڕائیل گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ کەرتی غەززە ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ رازی نەبونی حەماس بە درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربیەست دەگەڕێنێتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھاتنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، بڕیاریانداوە لە ئەمڕۆوە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە ڕابگرن،

نوسینگەی نەتانیاهۆ راشیگەیاندوە"هۆکاری راگرتنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە ئەوەیە کە بزوتنەوەی حەمماس پلانەکەی نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بۆ مانگی ڕەمەزان ڕەتکردوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکراوە"بەبێ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان قۆناغەکانی دیکەی ئاگربەستی غەززە جێبەجێ ناکەن و ئەگەر حەماسیش بەردەوامبێت لەسەر ڕەتکردنەوەی درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە، ئەوا لێکەوتەی خراپی دەبێت".



PM:03:17:02/03/2025