سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕی بۆ نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستوری بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئینتقالی ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا)، ئەمڕۆ کۆپییەکی ئەو بڕیارەی بڵاوکردەوە کە واژووی ئەحمەد شەرعی لەسەرە و تێیدا هاتووە" بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی حەوت ئەندامی بۆ نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستوری کە قۆناغی ئینتقالی لە سوریا ڕێکدەخات".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی کاتی سوریا دەکات.
ئهحمهد شهرع چهند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕایگهیاند" ههنگاوی یهكلاكهرهوه بۆ قۆناغی ڕاگوزهر دهنێت، لهوانه دهركردنی بهیاننامهی دهستووری و پێكهێنانی لیژنهی دیالۆگی نیشتمانی".
هەروەها دواتر دەسەڵاتی ڕاگوزەری سوریا بڕیاری هەمەلایەنەیدا کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی هەموو کوتلە چەکدارەکان، لەوانەش حەیعەت تەحریر شام کە ئەحمەد شەرع سەرکردایەتی دەکرد، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سوپا و خزمەتگوزارییە ئەمنییانەی کە لە سەردەمی پێشوودا هەبوون دەستووری پێشووش هەڵوەشایەوە، ئەنجومەنی گەل هەڵوەشایەوە، و ڕۆڵی پارتی بەعس کە بۆ چەندین ساڵ حوکمڕانی سوریای کرد کۆتاییهات.
ئەم بڕیارانە لە میانی کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی شۆڕشی سوریا، بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع و وەزیری دەرەوەی کاتی سوریا ئەسعەد شەیبانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی کوتلە چەکدارەکان ڕاگەیەندرا.