زەریف دەستلەکاردەکێشێتەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو محەمەد جەواد زەریف یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردەوە" هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی زەریف دوای دانیشتنی دادگای دۆسیەی ناسر هیمەتی وەزیری دارایی و ئابووری هات".

محەمەد جەواد زەریف لە ساڵانی (٢٠١٣ بۆ ٢٠٢١) لە سەردەمی حەسەن رۆحانی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بە ئەندازیاری رێککەوتنی ئەتۆمی دادەنرێت.

هەروەها زەریف ڕۆڵی سەرەکی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان هەبوو و بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.



AM:12:04:03/03/2025