سەرلەبەیانی چوار شەممە ٥ ی ئازار هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر هەر سێ نووسەرانی کورد؛ مەولود ئایکۆچ، سامی تان و ڕۆنایی ئۆنەن دەستبەسەر کران.
میدیاکانی باکور بڵاویانکردەوە، هەرچی مەولود ئایکۆچ لە ئیستانبووڵ، سامی تان لە ئورفا و ڕۆنایی ئۆنەن لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ڕۆژدا ١٢٥هاووڵاتیی کورد دەستگیرکراون و ٢٠٢ هاووڵاتیی دیکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، لە ٢٩ پارێزگای تورکیا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی بەردەوام ئەنجام دەدەن و ڕۆشنبیران و چالاکانی کورد دەکەنە ئامانج.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی دەمپارتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕۆژانە نزیکەی ١٠ چالاکی کورد لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی دەستگیرکراون، لە کرێکاران، جووتیاران و خوێندکارانەوە تا دەگاتە سیاسەتمەداران، چالاکوانان و ڕۆشنبیران، پیاوان، ژن و تەنانەت منداڵان.
تەنها لەماوه ی یەک ساڵی ڕابردوودا ١٠٤شارەوانی کورد و ٢٠١ سه ڕکردەی سیاسی کورد و ١٥ په ڕلەمانتاری کورد و ٩٣ سەرکردەی سەندیکا و پیشییەکانی کورد ده ستبەسەرکراون.