بنکەیەکی سوپای پاسداران تەقییەوە

لە بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و ١٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە برینداربوون.
 
هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند"بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بنکەکانیان، کەسێک کوژراوە و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام ئاماژەی بە شوێن و هۆکاری تەقینەوەکە نەکردووە." 
 
جەلال مەلەکی، وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند"دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژوورێکی کانێکس (پلاستیکی) لە ناوەندی سەربازی لە شاڕێی یاسینی سەرووی ناوچەی کولاهدوز ئاگری گرتووە و تیمەکانی سێ وێستگەی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کران".
 
بە وتەی جەلال مەلەکی، بەهۆی داخراوی شوێنەکە و گەرمای زۆر، ژوورەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و ١٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش بریندار بوون. 
 




PM:09:33:06/03/2025