لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی دوێنێ لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سوریا و گروپە چەکدارەکان ڕوویاندا، ژمارەی قوربانیان لەنێو سوپا و پۆلیس و مەدەنییەکان زیادیکردووە.
ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لە پارێزگای لازقیە شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەسەد سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران.
بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەڕەکان تا ئێستا بەردەوامن، ژمارەی قوربانیانیش گەیشتووەتە زیاتر ٧٠ کوژراو لەلایەن سوپا و پۆلیس و خەڵکی سڤیلەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ پاراستنی ئەو پارێزگارانەی کە هێشتا شەڕەکانیان تێدا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، وەزارەتی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای لازقیە ئەمڕۆ هەینی قەدەغەی هاتوچۆی تا کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ڕاگەیاند.
هەروەها قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە حومس تا بەیانی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، هەروەها لە تارتوسیش قەدەغەی هاتووچۆ کرا کە بەمەبەستی پارێزگاری تا سبەی شەممە درێژکرایەوە، وەک بەشێک لە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان.