بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" ئەمڕۆ ٨٠ کەسی مەدەنی لە چەند شوێنێکی لازقیە بە کۆمەڵ کوژراون".
لە بەشداریکردنێکدا لەگەڵ کەناڵی روناهی کە کەناڵێکی رۆژئاوای کوردستانە، رۆژی ٧ ی ئازار، رامی عەبدولرەحمان رایگەیاند" ئەو بانگەشەیەی دەکرێت لە گوندەکانی دەوری لازقیە لە ژێر ناوی پەلاماردانی پاشماوەی رژێمی پێشوو، لە راستیدا شەڕی تایفەگەریە دژی عەلەویەکان".
بەڕێوەبەری روانگەی سوری لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" بەدەیان بەڵگەی ڤیدیۆیمان لایە لەسەر کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵکی مەەدەنی لە کەناری دەریا".
ئاشکراشی دەکات کە لە دوێنەوە ١٥٤ کەس کوژراون تەنها ٧٠ یان سەربازیی بوون و ئەوانی دی مەدەنین.
رامی عەبدولرەحمان داوا لە ئەحمەد شەرع دەکات لیژنەیەکی بێلایەنی لێکۆڵینەوە دروستبکات بۆ لێکۆڵێنەوە لەو پاکتاوکردنە بە کۆمەڵانە.