روانگەی سوری: لە گرژییەکانی سوریا ژمارەی کوژراوەکان بۆ ٥٠٠ کەس بەرز بووەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات کە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی پاشمەوەی ئەسەد و هێزەکانی ئەحمەد شەرع  ژمارەی کوژراوەکان بۆ ٥٠٠ کەس بەرزبوەروە کە ٣٠٤ کەسیان مەدەنین.

رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ ماڤەکانی مرۆڤ لە سوریا بە کەناڵی ( بی بی سی)رایگەیاند" ژمارەی کوژراوانی  شەڕی ناوچەکانی لازقییە ولادێکانی چەبلە و بانیاس بەرزبووە بۆ ٥٠٠ کەس کە لە نێوان ئەو ژمارەیە ٣٠٤ کەسیان خەڵکی مەدەنین".

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە نێو ئەو کوژراوە مەدەنیانەدا کە ٣٠٤ کەسە و سات بەسات زیاتر بەرزدەبێتەوە زۆریان بە کۆمەڵ لە چەند شوێنێکی جیاوازدا کوژراون.

هاوکات ئاشکراشی کرد کە لە سوپای سوری سەر بە ئەحمەد شەرع ٨٩ کەس کوژراون و لە پاشماوەی رژێمی ئەسەدیش کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتی دەکات ١٢٠ کەس کوژراون.

هاوکات لەلایەکی ترەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە  لە دەشتاییەکانی شاری حەما، یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییەکانی تایفەی عەلەوی بە ناوی شێخ شەعبان مەنسوور، کە تەمەنی نزیکەی٩٠ ساڵە لەگەڵ کوڕێکی لەلایەن سوپای نیشتمانی سەر بە شەرعەوە گولـلەباران کراون.

هەڵگیرساندی شەڕی دوو رۆژی رابردوو لە نێوان چەند هێزێکی پاشماوەی ئەسەددا کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتیان دەکات و چەند ناوچەیەکی عەلەوییەکان  کەوتە دەستیان تا ئێستا لەگەڵ سوپای سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکانی رەانگەی سوری زیانە گیانییەکان و قوربانیاییەکان سات بە سات ژمارەیان زیاتر دەبێت و زۆرتریشیان عەلەوی و خەڵکی مەدەنین.



وێنەی شێخ شەعبان:  
  




PM:12:01:08/03/2025