نەتەوەیەکگرتوەکان: پوتین دەریخست کە ئامادەی ڕاگەیاندنی ئاشتی نییە

لە هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیادا ١٤ هاوڵاتی ئۆکرانی بونە قوربانی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی نەتەوەیەکگرتوەکانیش دەڵێت" پوتین دەریخست کە هیچ ئامادەییەکی نیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی".

لە پاش هێرشەکەی ڕوسیا و کوژرانی ١٤  هاوڵاتی ئۆکرانی، کاجا کاڵاس، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند"هێرشەکەی ڕوسیا دەرخەری ئەوەیە کە پوتین هیچ ئامادەییەکی بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا نییە".

کاڵاس لە بڵاوکراوەکەیدا ئەوەشی وتوە"هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا بەردەوامن بۆ سەر ئۆکرانیا، هەروەها بونەتە هۆکاری وێرانکاری و مردنی زیاتر لەو وڵاتە".

دوپاتیشی کردەوە"پێویستە هاوکاریە سەربازیەکانمان بۆ ئۆکرانیا زیادبکەین، ئەگەرنا هاوڵاتیانی سڤیلی ئۆکرانیا قوربانی زیاتر دەدەن".
هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا، هەوڵەکانیان چڕ کردوەتەوە بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە.




PM:05:16:08/03/2025