وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سوریا، دژی هێرش و کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان ڕایدەگەیەنێت" هیچ کەسێك نابێت لەسەر بیروباوەڕ بکوژرێت".
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی هاوڵاتییانی عەلەوی له سووریا دەکەین".
دەشڵێت" نابێت بەهۆی بیروڕای ئایینی و سیاسییهوه هیچ کەسێك بکوژرێت".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئیدارەی نوێی سوریا دەکات، بەبێ لایەنگیری لێکۆڵینەوەکان دەستپێبکەن و ئەوانەی بەرپرسن بە سزای خۆیان بگەن.
ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە شهڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و پاشماوهكانی ڕژێمی پێشووی ئهسهد لە پارێزگای لازقیە كه زۆرینهی دانیشتووانهكهی عهلهوین ڕوویدا، پاشان پێكدادانهكان جهبله و بانیاس و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناوچە عەلەوییەکانی گرتهوه.
بەپێی دوایین ئاماری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مافی مرۆڤ، لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی پاشماوەی ئەسەد و هێزەکانی ئەحمەد شەرع ژمارەی کوژراوەکان بۆ ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە کە ٣٠٤ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین.