"لەبارەی چەکی ئەتۆمی هیچ پەیامێکمان لە ترەمپەوە پێنەگەیشتووە"

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی هیچ پەیامێکی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە دانوستانەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێنەگەیشتووە. 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی شەممە ٨ی مارسی ٢٠٢٥ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" باسی نامەیەکمان بیستووە کە گوایە بۆ ڕێبەری باڵای ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە نێردراوە، بەڵام تا ئێستا هیچمان پێنەگەیشتووە".

پێشتر دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندبوو کە" نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی ناردووە و بانگهێشتی دانوستانیکردووە". 

جەختیشی لەوەکردەوە کە پێی باشترە لەگەڵ تاران بگەنە ڕێککەوتن لە بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.



AM:12:02:09/03/2025