چارلی ئیبدۆ گۆڤاری هەفتانەی کۆمیدی فەرەنسا لە دوا ژمارەیەدا وێنەیەکی کاریکاتێری بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " ئەردۆغان دوو ڕووە".
چاری ئیبدو کە واتە "چارلی هەفتانە" ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسی تەنزئامێزی فەرەنسییەو، زۆری بابەتەکانی لە رێگای وێنەی کۆمیدی و کاریکاتێرەوە بەتایبەتی سیاسییەکان بڵاودەکاتەوە، لە دوا ژمارەیدا کە چوار شەممە دەرچووە وێنەیەکی ئەردۆغانی لەگەڵ ئافرەتێکی مەیگێڕدا بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی ( ئەردۆغان دوو ڕوو ).
ئەم گۆڤارە لە رێگای بابەتە کۆمیدیەکانەوە رەخنە لە مەزهەبەکان، ئایین، ڕاستڕەوە توندڕەوەکان، ئیسلامی سیاسی، سیاسەت و بواری ڕۆشنبیری دەگرێت.
ڕۆژنامەکە لە ساڵی ١٩٧٠ وەک جێگرەوەیەکی گۆڤاری هەفتانەی هارا کیری دامەزرا کە لەو دەمەدا ئەو گۆڤارە بەهۆی گاڵتەکردن بە کۆچی دوایی چارڵز دیگۆلی سەرۆکی فەرەنساوە داخراو، ئەمیش لە ژێرناونیشان "چارلی هەفتانە" تا ساڵی ١٩٨٢ بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ ئەندامانی تیمە کۆنەکە و نوێکە یەکیان گرتەوە و چارلی هێبدۆیان بڵاوکردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٧ی ژانویەی ٢٠١٥ شاربۆنیەرەوە سەرنوسەری بوو، دواتر فرانسوا کاڤانا (١٩٦٩-١٩٨١) و پاشان فیلیپ ڤال (١٩٩٢-٢٠٠٩) گۆڤارەکە بە شێوازێکی تەنزئامێزی تیژ و چەپانەی رادیکاڵ بابەتاکانی بڵاودەکەردەوە.
ڕۆژنامەکە لە ساڵی ٢٠٠٦دا ناوبانگێکی زۆری لە جیهانی ئیسلامیدا بەدەستهێنا کاتێک هەندێک وێنەی رەمزەکانی ئاینی ئیسلامی لە شێوەی کاریکاتێردا بڵاوکردەوە، ئەمەش کاردانەوەی توندوتیژی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەیە لە وڵاتانی ئیسلامیدا بەدوای خۆیدا هێنا. لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١کەسانی نەناسراو بارەگای ڕۆژنامەکەیان سووتاند. هەروەها ڕۆژی ٧ی ١ ی ٢٠١٥ هێرشێک بۆ سەر بارەگای شارلی ئیبدۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢ کەس کوژران کە 8 کەسیان لە گرنگترین کارتۆنیست و سەرنوسەری تیمی سەرنوسەر بوون.
هێرشەکە لەلایەن ڕێکخراوی قاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی ئیدیعای کرد. فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەرەنسا ئەو هێرشەی بە تیرۆریستی وەسف کرد.
گۆڤارەکە هەفتانە چوار شەممە دەردەچێت و دوا ژمارەیلە بەرگەکەیدا ئەو وێنەیەی ئەردۆغان و میفرۆشێکی ژنی بڵاوکردۆتەوە.
وێنەکەی ئەردۆغان لە گۆڤارەکەدا لە ژێرەوەیە.