لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان میلیشاکانی سەر بە ئەحمەد شەرع و پاشماوەی هێزەکانی سەر بە ئەسەد،ژمارەی کوژراوەکان ١٠٠٠ کەسی تێپەڕاندووە .
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، روانگەی سوری رایگەیاند"ژمارەی کوژراوەکان ١٠٠٠ کەسی تێپەڕاندووە و لە نێو ئەو هەزار و ١٨ کەسەی کوژراون ٧٤٥ هاوڵاتی مەدەنی هەیە کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا کۆژراون لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ١٢٥ ئەندامی ئاسایشی گشتی و وەزارەتی بەرگری و هێزەکانی هاوپەیمانی لە نێو کوژراواندا".
بە وتەی ئاماری روانگەکە لە نێو کوژراواندا ١٤٨ چەکدار لە پاشماوەکانی رژێمی ئەسەدا هەبووە.
هەڵگیرساندی شەڕی چەند رۆژی رابردوو لە نێوان چەند هێزێکی پاشماوەی ئەسەددا کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتیان دەکات و چەند ناوچەیەکی عەلەوییەکان کەوتە دەستیان تا ئێستا لەگەڵ سوپای سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکانی رەانگەی سوری زیانە گیانییەکان و قوربانیاییەکان سات بە سات ژمارەیان زیاتر دەبێت و زۆرتریشیان عەلەوی و خەڵکی مەدەنین.