وتەبێژی ئاکپارتی: تاوانبارکردنی سوننی و عەلەویەکان بە تیرۆر کارێکی ڕاست نییە

لە ڕونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڕوداوەکانی لازقیە وتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند"ئەوانەی هەڵدەستن بەو کارە تیرۆرستیانە لە سوریا، ئامانجیان مسۆگەرکردنی دەستێوەردانی ئیسرائیلە".

وتەبێژی ئاکپارتی، عومەر چیلێک، لە ڕونکردنەوەیەکیدا لەبارەی ڕوداوەکانی لازقیە ڕایگەیاند" تاوانی کۆمەڵکوژیەکانی ڕژێمی ئەسەد ناکرێت بخرێنە ئەستۆی عەلەویەکان، هەروەک چۆن ئەنجامی کارەکانی یەپەگە ناخەینە ئەستۆی کوردەکان، بۆیە قسەکردن بەو زمانە و تاوانبارکردنی سونی عەلەویەکان بە تیرۆر کارێکی هەڵەیە".

وتەبێژەکەی ئاکپارتی وتیشی"ئەم ڕوداوانەی سوریا هەوڵێکی نێودەوڵەتین بۆ مسۆگەرکردنی دەستتێوەردانی ئیسرائیل، ئێمە لە تورکیادا ڕێگە بە دەستتێوەردان نادەین و لە چوارچێوەی یاسادا بێ سازشکردن مامەڵە دەکەین". 

چیلێک جەختیشی کردەوە"داواکردنی یارمەتی لە ئیسرائیل لەلایەن هەرکەسێکەوە، زیان بە پەیوەندیەکانمان دەگەیەنێت و کردنی هاوڵاتیانی سڤیل لە سوریا بە قوربانی بە کارێکی گونجاو نازانین".


 




PM:05:22:09/03/2025