ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا لیژنەیەکی نیشتمانی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ڕاستیەکان لەبارەی ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە لە کەناراوەکانی سوریا ڕوویاندا، پێکبهێنێت.
بەپێی ئەو بڕیارە، ئەحمەد شەرع ڕێنمایی لیژنەکەی کردووە کە لە ماوەی سی ڕۆژ لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە سەرۆکایەتی کۆمار بکات.
ئەم بڕیارە دوای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان هات کە دیارترینیان ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بوو، بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی "کۆمەڵکوژی" کەمایەتییەکانی ڕۆژئاوای سوریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
هەروەها بە وتەی بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییە عەلەویانەی کە لەسەر "بنەمای تائیفی" کوژراون گەیشتووەتە ٧٤٥ کەس.