ئیسرائیل: لە ئایندەدا دەگەینە عێراق و کوردستان

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کنێستی ئیسرائیلی ڕایدەگەیەنێت" سوریا دەبێتە پردی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە فورات و لە داهاتوودا دەگەینە عێراق و کوردستان". 

بەعیز بسومس سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کنێستی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە" ئێمە ڕێگە نادەین لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هێزێکی سەربازی لە سوریا سەرهەڵبدات و توانای سەربازی هەبێت". 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی" دیمەشق دەبێت لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئیسرائیلدا بێت و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دێتە ژێر دەسەڵاتی ئێمەوە". 

هەروەها بەعیز بسوس جەحتیکردەوە کە" سوریا دەبێت ببێتە پردی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە فورات و لە داهاتوودا دەگەینە عێراق و کوردستان". 

چاودێران پێیانوایە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد تا ئێستا ئەو دوو وڵاتەی زۆترین قازانجیانکردووە ئیسرائیل و تورکیایە.



PM:10:05:09/03/2025