نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت جارێکی دیکە بۆ خوار ٧٠  دۆلار نزم بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩  دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرانبەر دوو ڕۆژی ڕابردوو نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦٦ دۆلار و ٦٢ سەنت دەفرۆشرێت.

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی لە نێویاندا ڕووسیا کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڕیاریاندا بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ ەوە بەرهەمهێنان زیاد بکەن.

ڕێکخراوەکە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستپێکردنی زیادکردنی کەمێک بە بڕی ١٣٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا جێبەجێدەکات، ئەمەش هەنگاوی یەکەمە لە زیادکردنی مانگانەی پلان بۆ داڕێژراو بۆ ئاسانکردنی نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە یەکسانە بە نزیکەی ٦٪ی خواستی جیهانی.





AM:09:57:10/03/2025