فەرەنسا بڕیاری دا کە غەزی " سپی " بۆ شەرع واژۆ ناکات " ئەگەری زۆرە میوانداریەکی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ فەرەنسا رەتبکرێتەوە لەبەر ئەو خۆکوژییەی چەکدارانی شەرع لە لازقیە دژی تایفەی عەلەوی ئەنجامیان داوە".
پەرلەمانی فەرەنسا کۆبوونەوەیەکی گەرمی سازکرد لە بارەی ئەو کوشتارگەیەی سوپاکەی شەرع دژی عەلەوییەکان ئەنجامیداو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە کە چیتر " کاغەزی سپی بۆ دەسەڵاتدارانی ئەلشەرع واژوو ناکەن".
ئان سیکارد پەرلەمنتاری فەرەنسا دوێنێ لە لێدوانەکانیدا لە بەردەم پەرلەمانی فەرەنسا وتی” ناوچەی لازقییە کە قەڵای تەریقەتی عەلەوییە، بووەتە ئامانجی هەڵمەتە جیهادییەکان و بەو پەڕی دڕندەیەتیەوە تاوانی بە کۆمەڵیان ئەنجامداوە".
هەروەها وتی " بارهەڵگرەکانی مردن بەناو گەڕەکەکاندا دەسوڕانەوە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان لە دانیشتووان دەکرد، هەلیکۆپتەرەکانیش هەڕەمەکی بۆردومانیان دەکرد. هەزاران قوربانی کە سەدان کەسی مەدەنیشیان تێدایە کوژراون، ئەو دیمەنانە، دڕندەیی داعشمان بیردەخەنەوە".
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وەڵامی پەرلەمانتاراندا وتی" ئێمە کاغەزی سپیمان بە دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژوو نەکردووە."
ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە درێژەی وڵامەکانیدا وتیشی" هەموومان وێنەی ئەو دڕندایەتیەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سوریا ئەنجامدرا، تووشی شۆک کردین".
هەروەها وتیشی "فەرەنسا ئیدانەی هەموو پێشێلکارییەکان دەکات بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی، بەبێ گوێدانە ئەو پێکهاتانەی کە سەر بەو پێکهاتانەن، جا لەلایەن گروپەکانی سەر بە ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدرابێت، یان لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە کە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکانی دژی کۆمەڵگە عەلەوییەکان و مەسیحییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا. "
وتیشی" ئێمە نەچووینە ئەوێ بۆ پشتگیری حکومەت یان سەرکردە سیاسییەکان، بەڵکو بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەوێین".
کۆبوونەوەکە وەڵام و وەڵامدانەوەیەکی توندی نێوان وەزیری دەرەوەو پەرلەمانتارانی لێکەوتەوەو، هیچیان لە هەڵوێستەکانی حکومەتەکەیان رازی نەبوون و،رەخنەی توندیان لەو پێشێلکاریانە دەگرت.