٦ فڕۆکەی بارهەڵگری کەلوپەلی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراون


 
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، لەماوەی ١٠ رۆژدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ٦ فڕۆکە و ٦٦ بارهەڵگر کەلوپەلی سەربازیی رەوانەی بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان کراوە.

لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا روانگەی سوری ئاماژە بەوە دەکات ئەو ٦٦ بارهەڵگرەی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوە، لەڕێگەی دەروازەی وەلیدی سنوورییەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا روانەکراون.

" لەماوەی ئەو ١٠ رۆژەدا، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راهێنانی سەربازییان بە فیشەکی زیندوو ئەنجامداوە، کە چەکی قورسیشی تیادا بەکارهاتووە".( روانگەی سوری وا دەڵێت).

ئەو چەک گواستنەوەیە لە کاتێکدایە کە ١٠ ی ئازار رێککەوتنی نێوان شەرع و مەزڵوم عەبدی واژۆکراو و یەکێک لە بەندەکانی گەڕانەوەی هێزەکانی دیمەشقە بۆ سەر سنور و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات. 




PM:11:23:12/03/2025