دەم پارتی و ئەردۆغان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاشتی کۆدەبنەوە

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی داوا دەکات لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبێتەوە و ئەویش ئامادەیی بۆ پێشوازیکردنیان دەردەبڕێت.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند" دەیانەوێت لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبنەوە بۆ قسەکردن لەسەر پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا".

دوای ئەو لێدوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند" ئەگەر داوای دیداری لێبکرێت ئامادەیە لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆبێتەوە".

هاوکات عەبدوڵا گولەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی باسی لەوەکرد، کە رۆژی دووشەممە، کە دەکاتە ١٧ـی ئەم مانگە، لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبنەوە.

هەر دوێنێش دەم پارتی وتی" داوایەکیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆ کۆمار پێشکەش کردووە، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە".

بڕیارە هەفتەی داهاتووش شاندی دەم پارتی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا و بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی مەهەپە کۆبێتەوە.



AM:11:12:13/03/2025