ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومانکرد.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا (سانا)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند" فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە پرۆژەی دوممار لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کردووە".
لای خۆشییەوە ماڵپەڕی ڕووسیا تودەی عەرەبی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە" دوو موشەک پڕۆژەی دومماریان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیانیان بە چەند باڵەخانەیەک گەیاندووە کە تەقینەوەی بەرزی لەگەڵدا بووە".
هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند" ئەو ئامانجانەی هێرشیانکراوەتە سەر سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بوون".
لهبارهی زیانهكانهوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهكردوه، له باڵهخانهكهدا لانیکەم کەسێک کوژراوە كه پێدهچێت بهرپرسێكی گروپه ئیسلامییهكان بێت.