ڤیلادیمیر پوتین: پشتگیریی ئاگربەستی ٣٠ی رۆژەی بۆ جەنگی ئۆکرانیا دەکەین

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پشتگیریی ئاگربەستی ٣٠ی رۆژەی بۆ جەنگی ئۆکرانیا دەکەین، بەڵام هێشتا ناکۆکی ورد لەسەر بابەتەکە هەیە.
ڤیلادیمیر پوتین لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ باشتر دەبێت بۆ ئۆکرانیا، بە تایبەت لەم بارودۆخەی ئێستا و بەهۆی رەوشتی ئەو وڵاتەوە لە بەرەکانی جەنگ".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا پوتن جەختیکردەوە" چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا، پێویستی بەوەیە لە ریشەوە چارەسەر بکرێت".

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد"راگەیاندنی هەر ئاگربەستێک لە ئۆکرانیا، دەبێت بە ئاراستەی ئاشتیەکی هەمیشەیی بێت، بەم نزیکانەش لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە قسە دەکات".

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد" بابەتی چاودێکردنی ئاگربەست، پێویستی بە بەدواداچوونێکی قوڵ هەیە".




PM:08:05:13/03/2025