سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵینی ئاگربەست لەلایەن پوتینەوە ئومێدبەخشە" وتیشی" هیوادارین ڕووسیا کارێکی دروست بکات و بە ئاگربەست ڕازی بێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئادار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ناتۆ لە کۆسکی سپی لەبارەی ئاگربەستی ئۆکرانیا ڕایگەیاند" بەڵینی ئاگربەست لەلایەن پوتینەوە ئومێدبەخشە، بەڵام ناتەواوە، بۆیە هیوادارین ڕووسیا کارێکی دروست بکات و بە ئاگربەست ڕازی بێت".
باسی لەوەش کرد، ئامادەیە لەگەڵ پوتین گفتوگۆ بکات.
وتیشی" دەبێت جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا رابگیرێت و ئەو پارانەی وەک هاوکاری دارایی بۆ ئۆکرانیامان ناردووە، پێوسیتە هەمووی بۆمان بگەڕێنێتەوە."
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا وێرای ئەوەی پشتگیریی خۆی بۆ ئاگربەستی ٣٠ی رۆژەی بۆ جەنگی ئۆکرانیا راگەیاند، وتی" هێشتا ناکۆکی ورد لەسەر بابەتەکە هەیە".