ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی کۆمەڵکوژی ناوچەی کەناراوەکانی سووریا دەکات و دەشڵێت" داوا لە دەسەڵاتدارانی قۆناغی راگوزەری سووریا دەکات، هەموو سوورییەکان بەبێ گوێدانە نەتەوە و ئایین بپارێزن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ژمارەیەک دیپلۆماتکارەوە بلاویکردەوە" ئەمڕۆ هەینی راگەیەندراوێک کە رووسیا و ئەمریکا دایانڕشتووە بە فەرمی لە کۆبوونەوەی کراوەدا رادەگەیەنرێت".
ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریاش دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان بکەن.
بەگوێرەی دیپلۆماتکارەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش داواش لە هەموو دەوڵەتان دەکات کە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزن و خۆیان لەهەر کردارێک بەدووربگرن کە سەقامگیری سووریا تێکبدات.