ترەمپ: سەردەمی حوسییەکان تەواو بووە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمشەو شەممە وردەکارییەکانی ئەو هێرشەی بە "یەکلاکەرەوە" لە دژی حوسییەکانی یەمەن وەسفکرد و دووپاتیکردەوە کە" کاتی ئەو گروپە تەواو بووە". 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی یەکلاکەرەوە و زۆرەملێ دژی تیرۆریستانی حوسی لە یەمەن دەستپێبکات". 

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت" ئەم گروپە هەڵمەتێکی بەردەوامی چەتەی دەریایی و توندوتیژی و تیرۆری دژی کەشتی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەوانی دیکەی ئەمەریکا ئەنجامداوە".

هەروەها ترەمپ ڕەخنەی لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرت و وتی" وەڵامی بایدن بەشێوەیەکی بەزەییانە لاواز بوو، حوسییە بێباکانەکانیش بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان، زیاتر لە ساڵێکە کەشتییەکی بازرگانی ئەمریکی بە سەلامەتی لە کەناڵی سوێس، دەریای سوور، یان کەنداوی عەدەن تێپەڕیووە". 

دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" ئێمە بەرگەی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان ناگرین، تا ئەو کاتەی بە ئامانجەکەمان دەگەین، هێزێکی کوشندەی زۆر بەکاردەهێنین، حوسییەکان کەشتیوانییان لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی جیهاندا خنکاندووە و بەشێکی بەرفراوانی بازرگانی جیهانییان ئیفلیج کردووە و بنەمای بنەڕەتی ئازادی کەشتیوانییان پێشێلکردووە کە بازرگانی نێودەوڵەتی لەسەری وەستاوە".

ڕاشیگەیاند" هێزەکانمان ئێستا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە تیرۆریستییەکان و سەرکردەکانیان و بەرگرییە مووشەکییەکانیان ئەنجامدەدەن بۆ پاراستنی کەشتییە ئەمریکییەکان و سەروەت و سامانی ئاسمانی و دەریایی، هەروەها بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی گەشتکردن، هیچ هێزێکی تیرۆریستی ڕێگری لە کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکانی ئەمریکا ناکات کە بە ئازادی بە ڕێگا ئاوییەکانی جیهاندا تێپەڕن".

هەروەها ترەمپ لە بەیاننامەکەدا پەیامێکی توندی ئاراستەی حوسییەکان کرد و وتی" کاتەکەتان تەواو بووە، دەبێت ئەمڕۆ هێرشەکانتان بوەستن، ئەگەر وا نەکەن، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت وەک ئەوەی پێشتر نەتان بینیبێت". 

هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دا و ڕایگەیاند" پێویستە دەستبەجێ پاڵپشتی لە تیرۆریستانی حوسی بوەستێت، هەڕەشە لە گەلی ئەمریکا، سەرۆکەکەمان کە یەکێک لە پۆستە گرنگەکانی مێژووی سەرۆکایەتی کۆماریەتی، یان هێڵەکانی کەشتیوانی جیهانی هەبووە". 

دەشڵێت" ئەگەر وا بکەن، ئاگاداربن، چونکە ئەمریکا لێپرسینەوەیەکی تەواوتان لێ دەکات، ئێمەش لەمبارەوە میهرەبان نابین". 



PM:10:55:15/03/2025