حەماس ناوی ئەو سەرکردانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون ئاشکرا دەکات

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ئەمڕۆ سێشەممە کوژرانی "ژمارەیەک سەرکردەی حکومەت"ی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" ژمارەیەک سەرکردەی حکومەت لە کەرتی غەززە کە لەنێویاندا سەرکردەی گەورە عیسام ئەلدالیس، بەرپرسی بەدواداچوونی حکومەت، سەرکردە و ڕاوێژکاری ئەحمەد ئەلحەتا، ئەندەرسکریتاری هەبوون وەزارەتی داد، سەرکردە مەیجر جەنەڕاڵ مەحمود ئەبو وەتفا، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ و سەرکردە مەیجر جەنەڕاڵ بەهجەت ئەبو سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون". 

ئەو نوسینگەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە" ئەوان دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن فڕۆکە داگیرکەرەکانی زایۆنیستەکانەوە کرانە ئامانج، لەگەڵ بنەماڵەکانیان کوژراون". 

هەروەها وەزارەتی تەندروستی لە غەززە کوژرانی ٣٥٠ کەسی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ڕاگەیاند.



PM:03:10:18/03/2025