ترەمپ: لەگەڵ رووسیا بۆ راگرتنی شەڕ گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کرد بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا".

ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامیکی دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەم لەگەڵ پوتین باش و زۆر بەرهەمدار بوو.

وتیشی" لەسەر ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ بەرامبەر کەرتی وزە و ژێرخانەکان ڕێککەوتین و لێکگەیشتنیشمان هەبوو بۆ کارکردنی خێرا لەسەر ئاگربەستی گشتگیر و لە کۆتاییشدا کۆتاییهێنان بەو جەنگە تۆقینەرەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا".

ترەمپ سەرلەنوێ دووپاتیکردەوە کە ئەگەر ئەو سەرۆک بووایە، جەنگەکە ڕووی نەدەدا و دەربارەی خواستی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکرایناش بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ گفتوگۆیان کرد.

سەرۆکی ئەمریکا هیواشیخواست بتوانن "لە پێناو مرۆڤایەتیدا" لەو ئەرکەدا سەرکەوتوو بن.



PM:10:52:18/03/2025